لە نووسینی: ئاشق
ژ”ینا”م، تەواری کوردســــتان
مەڵبەندی خەبات و هەستان
من نەمردووم، لەگەڵ ئێوەم
لەژێرگڵ دا نیم، بەپێـــــــوەم
دەنێو هاواری ئێــــــــــوە دام
دە وشەی زاری ئێــــــــوە دام
لەهەرکوێ خۆنیــــــــشاندانە
لەوێم، ئاڵام لەسەر شـــــانە
لەسەقـــــــــــــقزەوە تا تاران
لەهەموو مەڵبەند و شاران
دێوی ترســـــــــــم بەزاندووە
من دوژمنــــــــــــم تەزاندووە
***
ئەمڕۆ ڕۆژی ژیانــــــــەوەمە
ئاهەنگی هەســـــــــتانەوەمە
شەپۆل شەپۆل لە شارەکان
لەمەڵبەند و کەنـــــــــارەکان
وەرن شەقام پڕ کەن لە دەنگ
بشکێنن کەشی زەبروزەنــــــگ
دەنگتان با گوێی فەلەک کڕ کا
دڵ و مێشــــــــــکی زۆردار سڕ کا
بڵێن: “ژن، ژیــــــــــان، ئازادی”.
بڕووخێ قەڵای بــــــــــــــــــێدادی
ئاشق
٢٦/١٠/٢٠٢٢