Uncategorized
بەزم و ڕەزمی شاخ

قاسم قازی
ئەم کتێبە، بە بەسەرهاتی کەسێک دەست پێدەکا کە لە تەمەنی ٦ ساڵی دا ماڵیان لە شار ڕا دەچتە گوندێک و دوایە لە شۆڕشی گەلانی ئێران دا تێکەڵ بە ڕیزەکانی حیزبی دێموکرات دەبێ. زۆرترین بابەتەکانی ئەم کتێبە بریتییە لە ژیانی ڕۆژانە، هەڵسوکەوت، ئاکار و کردەوەکانی پێشمەرگە و ئەو ئازایەتی و قارەمانەتێی کە ئەوان لە بەرانبەر بە دڕەندەترین ڕێژیمی ئێستای جیهانی لە خۆیان نیشان داوە و دەکرێ بگوترێ کە لە مێژووی بەربەرەکانی میللەتان دا بێ وێنەن. بۆیە هیوادارم بە دڵی خوێنەری بەڕێز بێ.
بە سپاسەوە قاسم قازی