
نووسینی: قاسم قازی
ئەم کتێبە، ژیان و بەسەرهاتی کەسێکی ئازا، نەبەز و قارەمانە کە هەر لە منداڵییەوە تووشی سەختی و ئازارەکانی ژیان بووە، بەڵام کۆڵی نەداوە، ژیان و گوزەرانی خۆی ئەگەر بە چەکیش بوو بێ دابین کردووە و دواتر وەک قارەمانێکی نەتەویی و فەرماندەیەکی بە وەج و ئازا لە دوو قۆناغی دەستەڵاتی پاشایەتی و ئیسلامی دا لە ڕیزەکانی حیزبی دێموکرات دا بۆ ئازادی و سەربەستی میللەتەکەی تێکۆشاوە. عەبدول نستانی هەرچەند نەخوێندەوارە بەڵام ژیر و زیت، وریا و پیاوی ڕۆژانی سەخت و تەنگانەیە و لە کەڵەک و فریو و گەمەی سیاسی دا کارامەیە. پێشتر ئەو کتێبە بە بێ پرسی من لە لە کوردستانی باشوور بە هێندێک دەستکاری ناحەز چاپ کرا. بەڵام ئەوی لێرە دەیبینن دەقی ئەسلی کتێبەکەیە کە هیوادارم بە کەڵک بێ، قاسم قازی